ھەرێمی کوردستان..٢٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران
- بە پێی دەرەنجامی نوێ کە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.
Arbil
ھەولێر - AA
بە پێی دەرەنجامی نوێ کە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ بڵاویکردووەتەوە، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.
لە راگەيەندراوەكەى وەزارەتی تەندروستيدا هاتووە، "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبوواندا، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
لە بەشێكى ديكەى راگەيەندراوەكەى وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا هاتووە، " تووشبووەکان بریتین لە ١٢ پیاو و نۆ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ھەشت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، ١٤ ی دیکە نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە".
سەبارەت بە شوێنى نيشتەجێبوونيان، راگەيندراوەكە ئاماژەى بەوە كردووە كە ٢١ لە تووشبووەكان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و تووشبوويەكيشيان دانیشتووی وارماوەیە.