تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٥٦٠ حاڵەتی تووشبوون ٢٨ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٢١١ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Heman Hussein Yaseen  | 23.10.2021 - نوێکردنەوە : 24.10.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٥٦٠ حاڵەتی تووشبوون ٢٨ گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

ھەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٢١١ کەس چاکبوونەتەوە، ٢٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ( 19-COVID)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٢٣ کەس، ١٨١ لە ھەولێر، ٦٨ لە سلێمانی و، ١٣ لە ھەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٢١١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ١١ لە سلێمانی، نۆ لە ھەولێر، سێ لە دھۆک سێ لە ھەڵەبجە و دوو لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٣٥٥ ھەزار و ٥٤١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەش شەش ھەزار و٢٦٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانییان لەدەستداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın