Büşra Selvi Öğütcen
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
لە بەڕازیل لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦٥ کەسی دیکە بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته بەو پەتایە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١١٥ هه‌زار و ٣٠٩ كه‌س، هه‌روه‌ها ١٧ هه‌زار و ٧٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٦٢٢ هه‌زار و ٨٦١ كه‌س.
ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره کە تیایدا ٧٥٦ هه‌زار و ٤٨٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٨ هه‌زار و ٥٠٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل، دوو ملیۆن و ٧٧٨ هه‌زار و ٧٠٩ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە ٨٤٨ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٥٨ هه‌زار و ٣٩٠ كه‌س.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠ هەزار و ٩٧٥ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، سێ ملیۆن و ١٦٧ هه‌زار و ٣٢٣ كه‌س.
لە سەرانسەری هیندستان تا ئێستا، دوو ملیۆن و ٤٠٥ هه‌زار و ٥٨٥ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٢٠ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٠ هه‌زار و ٨٠٠ كه‌س.
هاوكات سێ هه‌زار و ٥٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٥٦٣ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٣٨٩ هەزار ١٢٤ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌ت گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.