پەرەسەندنەکانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان و بەڕازیل و مەکسیک
لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٤٧ کەس لە هیندستان و ٨٥٨ کەس لە بەڕازیل و، هەروەها ٦٢٤ کەس لە مەکسیک بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٤٧ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٨٥ هه‌زار و ٦١٩ كه‌س.
هاوکات ٩٣ هەزار و ٣٣٧ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون کە ئەوەیش لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە تا ئێستا ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە لە رووی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی رۆژانە، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، پێنج ملیۆن و ٣٠٨ هه‌زار و ١٥ كه‌س.
لە هیندستان کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، تا ئێستا چوار ملیۆن و ٢٠٨ هه‌زار و ٤٣١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان کە لەنێو وڵاتانی جیهاندا رۆژانە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمار دەکات، لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەم و لە رووی تۆمارکردنی حەڵەتەکانی گیانلەدەستدان بە پەتاکە ریزبەندی سێهەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٨٥٨ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٥ هه‌زار و ٧٩٣ كه‌س؛ هاوکات ٣٩ هه‌زار و ٧٩٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٤٩٥ هه‌زار و ١٨٣ كه‌س.
هه‌روه‌ها له سەرانسەری به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٧٨٩ هه‌زار و ١٣٩ توشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، لە پاش ئەمریکا و هیندستان ریزبەندی سێهەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك، له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٢٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٢ هه‌زار و ٨٠٣ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ٨٤١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٨٨ هه‌زار و ٩٥٤ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٤٩٢ هەزار ١٩٢ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها بۆ یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.