هەرێمی کوردستان.. ٢٧٧ حاڵەتی تووشبوون و ١٠ گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٦٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٨٢ لە هەولێرن، ٥ لە دهۆک، ٥ لە هەڵەبجە و دوو کەسیان لە گەرمیانن.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١٤ هەزار و ١٣٤ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە نۆ هەزار و ١٧٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٥٥١ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.