کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٢١١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون و ١١ گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢١١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

Sarmand Hameed  | 10.07.2020 - نوێکردنەوە : 11.07.2020
هەرێمی کوردستان.. ٢١١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون و ١١ گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

Arbil

هەولێر - AA 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢١١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٣٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٤٨ لە هەولێر، ٣٥٤ لە سلێمانی، ٥٤٩ لە دهۆک، ١٣٢ ‌لە گەرمیان و ٥٢ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢١١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. 

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە: 

- پارێزگای هەولێر، ٧٠ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای سلێمانی، ١١٨ تووشبوو و نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە: 

شاری سلێمانی، ٧١ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

ئیدارەی گەرمیان، ٤٧ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان. 

- پارێزگای دهۆک، ١٠ تووشبوو. 

- پارێزگای هەڵەبجە، ١٣ تووشبوو. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١٢٤ لە هەولێر، هەشت لە ئیدارەی گەرمیان، دوو لە دهۆک و پێنج لە هەڵەبجە بووە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٥٦ هەزار و ١٠٠ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٨ هەزار و ٤٠٥ لە هەولێر، ٥١ هەزار و ٢٦ لە سلێمانی، ٣٥ هەزار و ٢٨٩ لە دهۆک و هەزار و ٣٨٠ لە هەڵەبجە بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٨ هەزار و ١٧٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ٦٠٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٥٦٩ هاووڵاتیی لە ٢٦ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٦٧ لە هەولێر، ١٩٦ لە سلێمانی و هەزار و ٢٠٦ لە دهۆکە. 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٥ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٩٣٧ تووشبوو کە دوو هەزار و ١٨٤ لە هەولێر، شەش هەزار و ٢٣٠ لە سلێمانی، ٢٧٠ لە دهۆک و ٢٥٣ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٣٠٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٤٨ لە هەولێر، ٢٥٣ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و سێ هەزار و ٢١١ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٤٩٣ لە هەولێر، هەزار و ٤١٦ لە سلێمانی، ١٧٥ لە دهۆک و ١٢٧ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا پێنج هەزار و ٤٢١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٤٣ لە هەولێر، چوار هەزار و ٥٦١ لە سلێمانی، ٩٥ لە دهۆک و ١٢٢ لە هەڵەبجەیە. 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın