تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٥٤ حاڵەتی تووشبوون و ١٧ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٤٧٥ کەس چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 19.10.2021 - نوێکردنەوە : 20.10.2021
هەرێمی کوردستان.. هەزار و ١٥٤ حاڵەتی تووشبوون و ١٧ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر- AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٥٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٤٧٥ کەس چاکبوونەتەوە، ١٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID -19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٥٤ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٤٢١ کەس، ٣٦٠ لە دهۆک، ٢٣٢ لە سلێمانی، ٧٠ لە راپەڕین، ٥٦ لە هەڵەبجە و ١٥ کەسیش لە گەرمیان بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤٧٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٥٦٠ کەس، ٥٠٧ لە سلێمانی، ٣٢٢ لە دهۆک، ٣٥ لە گەرمیان، ٣٣ لە هەڵەبجە و ١٨ کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە ١٠ کەس لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، دوو لە دهۆک و یەک کەسیش لە راپەڕین بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٩٧٩ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٥٢ هەزار و ١٤١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و شەش هەزار و ١٧٦ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٢٧ هەزار و ٩٦٠ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٨ هەزار و پێنج کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın