جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

هیندستان.. ژمارەی قوربانییانی لافاو و رۆچوونی زەوی بۆ ٤٧ کەس بەرزبووەوە

İdris Sülün  | 23.07.2021 - نوێکردنەوە : 23.07.2021
هیندستان.. ژمارەی قوربانییانی لافاو و رۆچوونی زەوی بۆ ٤٧ کەس بەرزبووەوە

Istanbul

نیودەلهی- AA

بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی رۆژئاوای هیندستانی گرتووەتەوە لافاو و رۆچوونی زەوی روویدا و تا ئێستاش ژمارەی قوربانیانی کارەساتە سرووشتییەکان گەیشتووەتە ٤٧ کەس.

بەگوتەی بەرپرسانی هیندستان لە ویلایەتی ماهاراشترا بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییه‌وه‌ ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیكه‌م ٣٠ کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

سەرۆکوەزیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی ئاشکرایکرد کە لە نزیکەوە چاودێری رەوشی ئەو ویلایەتە دەکەن و هاوکارییان گەیاندووەتە لێقەوماوەکان.

بەهۆی رۆچوونی زەوی لە ویلایەتی ماهاراشترا هەزاران کەس گیریان خواردووە و تیمە فریاگوزارییەکانی هیندستانیش لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın