Muhammet Nazım Taşcı
29 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2020
ئەنقەرە- AA
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک بڵاوی کردونەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەیشی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، نۆ هەزار و ٤٤ کەس.
هەروەها ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، سێ هەزار و ٣٧٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ٨١ هەزار و ٤٠٠.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە مەکسیک لە ١٩ی ئاداردا تۆمار کرا.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" لە رووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی کۆرۆناوە، ئەو وڵاتە لە ریزبەندی هەشتەمی جیهاندایە.