Sarmand Hameed
12 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١١٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "٧٨ لە پارێزگای سلێمانی، ٢٠ لە پارێزگای ھەولێر و ١٤ تووشبووەکەی دیکە لە پارێزگای دھۆک دەستنیشانکراون".
بەو پێیەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان دوو ھەزار کەسی تێپەڕاند.