Abdulhameed Husseın Karam
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستداوە و بەوەیش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتە 27 کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە "تووشبووەکەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) پیاوە و تەمەن ٦٦ ساڵ و نیشتەجێی قەزای سەید سادق بووە، دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
بەوەیش بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ھەزار و ٣٢٤ کەس لەھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لەو ژمارەیەیش؛ ٤٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٨٤٠ کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و ٢٧ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.