Serdar Bıtmez,Hamdi Yıldız
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
دۆحە-AA
نووسینگەی پەیوەندییەکان لە حکوومەتی دۆحە لە راگەیەندراوێکدا، بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەساردنی گەشتی هاووڵاتییانی ۱٤ وڵاتی بۆ قەتەر راگەیاند.
ئەو وڵاتانەش بریتین لە بەنگلادیش، چین، میسر، هیندستان، ئێران، عێراق، لوبنان، نیپال، پاکستان، فلیپین، کۆریای باشوور، سریلانکا، سووریا و تایلاند.
لە روونکردنەوەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی قەتەرتیش کراوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی قەتەر لە راگەیەندرواێکدا تۆمارکردنی سێ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا، گەیشتە ۱٥ حاڵەت.