Emre Gürkan Abay
30 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2020
مۆسكۆ - AA
دەرچوونى پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نۆێ (COVID-19) بۆ سەرۆكوەزيرانى رووسيا، ميخائيل ميشوستين بە پۆزەتیڤ راگەيەندرا.
ميشوستين، لە كۆبوونەوەيەكدا لەرێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ سەرۆكى رووسيا، ڤلادیمير پوتين ئەنجامیدا، رايگەياند كە ئەنجانى پشكنينى (COVID-19)ى بە پۆزەتیڤ دەرچووە.
ميشوستين، ئاماژەى بەوەكرد كە لەسەر راسپاردەى بەرپرسەكان خۆى كەرەنتين دەکات و گوتى: "ئەمە پێويستە بۆ ئەوەى هاوكارانم نەخەمە مەترسييەوە. بەردەوام دەبم لە كارەكانم لە حكوومەت و لە رێگەى پەيوەندييەوە بەردەوام دەبم لەگەڵ هاوكارانم".
ميخائيل ميشوستين، ئەوەشى پێشنياركرد كە تاكو لە نەخۆشييەكە چاكدەبێتەوە جێگرى يەكەمى سەرۆكوەزيران، ئاندرێ بيلۆسۆڤ بە وەكالەت ئەركى سەرۆكوەزيران بەڕێوەببات.
لاى خۆيەوە، پوتين ئەو پێشنارەى پەسەندكرد و هيواى زوو چاكبوونەوەى بۆ ميشوستين خواست.