Rewa Mahmood Hasan
08 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2020
سلێمانی - AA
کاتژمێر سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، تووشبوویەکی تری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە نەخۆشخانەی شەھید ئاسۆ لە شاری سلێمانی، گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ بووە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و ٣٢٤ کەس لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لەو ژمارەیە؛ ٤٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٨٤٠ کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و ٢٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.