دوایین ئاماری كۆرۆنا له هیندستان و به‌ڕازیل و مه‌كسیك
- له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٣٣ كه‌سی دیکە له هیندستان، ٧٣٩ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٤٥٥ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٣٣ كه‌سی دیکە له هیندستان، ٧٣٩ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و ٤٥٥ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١٣٣ كه‌سی دیکە كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٦ هه‌زار و ٧٥٢ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٩٢ هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار و ٦١٩ كه‌س.
له ده‌سپێكی مانگی ئه‌یلووله‌وه ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له هیندستان، ریكۆردی شكاندووه.
تا ئێستا له هیندستان كه ژماره‌ی دانیشتوان لەو وڵاتە زیاتره له یه‌ك ملیار و ٣٠٠ ملیۆن كه‌س، چوار ملیۆن و ٣٠٣ هه‌زار و ٤٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی دووه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا و ریزبه‌ندی سێیه‌میشی گرتووه له رووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م په‌تا جیهانگیره‌وه.
- به‌ڕازیل
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگه‌یاند، به گیانله‌ده‌ستدانی ٧٣٩ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٦ هه‌زار و ٥٣٢ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٣٣ هه‌زار و ٥٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٥٢٨ هه‌زار و ٢٤٠ كه‌س.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٨٢٠ هه‌زار و ٩٥ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانانی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا و ریزبه‌ندی دووه‌میشی گرتووه له دوای ئه‌مریكا له رووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٥٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٣ هه‌زار و ٢٥٨ كه‌س.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج هه‌زار و ١٦٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦٩٤ هه‌زار و ١٢١ حاڵه‌ت؛ هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٤٩٦ هه‌زار و ٢٢٤ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا.
بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن