Muhammet Nazım Taşcı
20 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهاندا، دوو مليۆن و 400 هەزار کەسى تێپەڕاند.
بەپێی زانياریی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به‌ستن به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ لە جیهاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه لە سەرانسەرى جيهان گه‌یشتووه‌ته، دوو مليۆن و ٤٠٢ هەزار و ٩٨٠ حاڵه‌ت.
به‌پێی زانیارییەکانی ماڵپەرى "Worldometer"، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆماركردووه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئه‌مریكا ٧٦٢ هه‌زار و ٤٩٦ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ١٩٨ هه‌زار و ٦٧٤ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ١٧٨ هه‌زار و ٩٧٢ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ١٥٢ هه‌زار و ٨٩٤ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ١٤٥ هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌ت و به‌ریتانیا ١٢٠ هه‌زار و ٦٧ حاڵه‌ت .
له چین كه ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌یه، ٨٢ هه‌زار و ٧٣٥ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى حاڵەته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا لە سەروو ١٠ هەزارهوهیه، بەم شێوەيە:
توركيا (٨٦ هەزار و ٣٠٦)، ئێران (٨٢ هەزار و ٢١١)، رووسیا (٤٢ هەزار ٨٥٣)، بەڕازيل (٣٨ هەزار و ٦٣٤)، بەلجيكا (٣٨ هەزار و ٤٩٦)، كەنەدا (٣٤ هەزار و ٨١٣)، هۆڵەندا (٣٢ هەزار و ٦٥٥)، سويسرا (٢٧ هەزار و ٧٤٠)، پورتوگال (٢٠ هەزار ٢٠٦)، هیندستان (١٧ هەزار ٦١٥)، پیرۆ (١٥ هەزار ٦٢٨)، ئیرله‌ندا (١٥ هەزار ٢٥١)، نەمسا (١٤ هەزار ٧٤٩)، سوید (١٤ هەزار ٣٨٥)، ئیسرائیل (١٣ هەزار ٤٩١)، ژاپۆن (١١ هەزار ٥٨٩)، كۆرياى باشوور (١٠ هەزار ٦٦١) و چیلی (١٠ هەزار ٨٨).
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، تا ئێستا له نزیكه‌ی ٢١٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ١٦٥ هه‌زار و ٦٤١ كه‌س، هه‌روه‌ها ٦١٥ هه‌زار و ٧٠٣ كه‌سیش دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه، یه‌ك ملیۆن و ٦٢١ هه‌زار و ٦٣٦ كه‌سیش له ژێر چاره‌سه‌ردان.