18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) هەشت مليۆن و ٥٠٠ هەزار کەسى تێپەڕاند.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer" سەبارەت بە ئامارەكانى پهیوهست بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژمارهی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە سەرانسەرى جيهان بۆ شەش مليۆن و ٥١٢ هەزار و ٢٢٧ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە دوو مليۆن و ٢٤٦ هەزار و ٦٩٠ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە.
لهدوای ئەمريكاش هەر يەك لە بەڕازيل (٩٦٥ هەزار و ٥١٢)، لە رووسيا (٥٦١ هەزار و ٩١)، لە هيندستان (٣٧٧ هەزار و ١٢٢)، لە بەريتانيا (٣٠٠ هەزار و ٤٦٩)، لە ئيسپانيا (٢٩٢ هەزار و ٣٤٨)، لە پێرو (٢٤٠ هەزار و ٩٠٨)، لە ئيتاڵيا (٢٣٨ هەزار و ١٥٩)، لە شيلى (٢٢٥ هەزار و ١٠٣)، ئێران (١٩٧ هەزار و ٦٤٧) و لە ئەڵمانيا (١٨٩ هەزار و ٥٦٥) حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراون.
هاوكات لە توركيا ١٨٢ هەزار و ٧٢٧ حاڵهتى تووشبوون بە (COVID-19) تۆماركراوە.
ئەو وڵاتانەى كە لە سەرووى ٥٠ هەزار حاڵەتى تووشبوونيان تێدا تۆماركراوە بەم شێوەيە: "پاكستان (١٦٠ هەزار و ١١٨)، مەكسيك (١٥٩ هەزار و ٧٩٣)، فەڕەنسا (١٥٨ هەزار و ١٧٤)، سعووديە (١٤٥ هەزار و ٩٩١)، بەنگلاديش (١٠٢ هەزار و ٢٩٢)، كەنەدا (١٠٠ هەزار و ١٤٦)، قەتەر (٨٤ هەزار و ٤٤١)، چين (٨٣ هەزار و ٢٩٣)، باشوورى ئەفريقا (٨٠ هەزار ٤١٢)، بەلجيكا (٦٠ هەزار و ٣٤٨)، كۆلۆمبيا (٥٧ هەزار و ٤٦)، بيلارووسيا (٥٦ هەزار و ٦٥٧) و سويد (٥٦ هەزار و ٤٣) حاڵەت".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سهریههڵدا، تا ئێستا له نزیكهی ٢٠٠ وڵات و ههرێمدا بڵاوبووهتهوه.
هاوكات ژمارهی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به پهتاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٤٥٣ هەزار و ٤٣٥ كەس.
ههروهها چوار مليۆن و ٤٨٥ هەزار و ٨٤٩ تووشبووى پهتاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستاشدا، سێ مليۆن و ٥٧٢ هەزار و ٩٤٣ نەخۆش چارەسەر وهردهگرن.