Nuri Aydın,Nazlı Yüzbaşıoğlu
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشتووه‌ته ١٢ مليۆن و ٨٥٦ هەزار و ٢٢٨ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٦٧ هەزار و ٩١٣ كەس و حه‌وت مليۆن و ٤٨٧ هەزار و ٨٩٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار و ٤٢٠ تووشبووی په‌تاكه هه‌ن كه چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
له ئه‌مریكا كه به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تیادا تۆماركراوە، تا ئێستا سێ ملیۆن و ٣٥٥ هه‌زار و ٧٨١ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٣٧ هه‌زار و ٤٠٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی تۆماركردووه.