توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. كۆى گشتى ٢٥ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز ڤاكسين وەرگيراوە

کۆی گشتیی وەرگرتنی دۆزی یەکەم و دۆزی دووەمی ڤاکسین، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت تاکو کاتژمێر ١٩:٤٥، گەیشتووەتە ٢٥ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز.

Mehmet Tosun  | 17.05.2021 - نوێکردنەوە : 17.05.2021
توركيا.. كۆى گشتى ٢٥ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز ڤاكسين وەرگيراوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

کۆی گشتیی وەرگرتنی دۆزی یەکەم و دۆزی دووەمی ڤاکسین، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت تاکو کاتژمێر ١٩:٤٥، گەیشتووەتە ٢٥ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز.

بەپێی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، کە نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، تاکو کاتژمێر ١٩:٤٥ی رۆژی ١٦ی ئایار، ژمارەی یەکەم دۆزی وەرگیراوی ڤاکسین گەیشتووەتە ١٤ ملیۆن و ٩٥٩ ھەزار و ٦٦١ و دۆزی دووەمیش گەیشتووەتە دە ملیۆن و ٨٣٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز.

بەم شێوەیە کۆی گشتی ئەو دۆزانەی کە وەرگیراون ٢٥ ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار و ١٥٨ دۆز ڤاکسینە.

ئامارەکان لە سێ گەورەترین شاری تورکیا بەم شێوەیەیە:

لە ئیستانبوڵ، دۆزی یەکەمی ڤاکسین دوو ملیۆن و ٥٣٨ ھەزار و ١٥٩ و دۆزی دووەم یەک ملیۆن و ٧٢٦ ھەزار و ٤٣٥ ڤاکسین کە کۆی گشتیی دەکاتە چوار ملیۆن و ٢٦٤ ھەزار و ٥٩٤ دۆز ڤاکسین. لە ئەنقەرە، دۆزی یەکەمی ڤاکسین یەک ملیۆن و ٢١١ ھەزار و ٩١٢ و دۆزی دووەم ٨٧٦ ھەزار و ٧٨١، کۆی گشتی دوو ملیۆن و ٨٨ ھەزار و ٦٩٣ دوز ڤاکسین وەرگیراوە. لە ئیزمیر، دۆزی یەکەمی ڤاکسین یەک ملیۆن و ١٤ ھەزار و ٨٨٨ و دۆزی دووەم ٧٤٩ ھەزار و ٩٣١ دۆزە و کۆی گشتی یەک ملیۆن و ٧٦٤ ھەزار و ٨١٩ دۆز ڤاکسین وەرگیراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın