توركيا.. شەش هەزار و ٨١٨ حاڵهتی تووشبوون و ١٦٧ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٧٥ هەزار و ١٣٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٨١٨ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ١٦٧ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٧٥ هەزار و ١٣٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٨١٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٦٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٧٥ هەزار و ١٣٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٨١٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٦٧ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٧٦١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٢١٨ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٢٧٧ هەزار و ٩٨٧ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٧ مليۆن و ٦٩٨ هەزار و ٥٥٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٩٩ هەزار و ٧٨١ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٤ هەزار و ٣٢٨ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ١٦٢ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن