Heman Hussein Yaseen
07 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
ههولێر - AA
لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر دلۆڤان رەیگەیاند کە یەک حاڵەتى تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرنا لە هەولێر هەیە کە ژنێکی تەمەن 33 ساڵەیە و ژنەکەش دووگیانە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر دلۆڤان محەمەد گوتی: ''ئەو کەسەى لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ژنێکی دووگیانە و، دواى دەرچوونى ئەنجامی پشکنینەکەی، پشکنین بۆ تەواوى خانەوادەى ئەو ژنە کراوە و، هەموویان سەلامەتن".
دلۆڤان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیستا سەرقاڵى ئەوەن تا بزانن ئەو ژنە چووەتە کوێ و کێی بینیووە تا پشکنین بۆ ئەو کەس و شوێنانەش بکرێت و دڵنیابینەوە لە تەندروستیان".
درەنگانی شەوی رابردوو، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر راگەیاند کە ئافرەتێکی تەمەن 33 ساڵە.