کۆڤید- ١٩

"تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون"

- كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق: "تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە"

14.07.2020 - نوێکردنەوە : 15.07.2020
"تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون"

Baghdad

بەغدا ــ AA

كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند كە تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، عەلی بەیاتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردەوە كە تا ئێستا سێ هەزار و 136 پزیشك و كارمەندی تەندروستیی لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 25ی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەیش لە كاتێكدایە بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا 79 هەزار و 735 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 250 كەس گیانیان لەدەستداوە و 46 هەزار و 998ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın