به‌ریتانیا.. ره‌نگه ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان شه‌ش مانگ بخایه‌نێت
- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی نیشتمانیی به‌ریتانیا، دکتۆر جێنی هاریس: ''كارێكی ئاسان نییه راوه‌ستین و بڵێین؛ چاوه‌ڕوانی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكین، به‌ڵام ئه‌وه په‌تایه''.
Greater London
له‌نده‌ن - AA
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی نیشتمانی به‌ریتانیا، دکتۆر جێنی هاریس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سه‌ركه‌وتووبن، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و گیانلەدەستدان به په‌تاكه گه‌یشته لووتكه، ره‌نگه ئه‌و رێژه‌یه دابه‌زێت.
دکتۆر جێنی هاریس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، وڵات كه به‌شێكی كه‌ره‌نتینه كراوه ده‌ستبه‌جێ ژیان تیایدا ئاسایی نابێته‌وه و گوتی: ''ئه‌وه زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت. ئه‌گه‌ر رێكارییه‌كان راگرین هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان به‌هه‌ده‌ر ده‌چن و ره‌نگه دووه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان ببینین. ره‌نگه به درێژایی شه‌ش مانگی داهاتوو به‌رده‌وام بێت، هه‌موو سێ هه‌فته‌یه‌ك چاو به ره‌وشه‌كه‌دا ده‌خشێنینه‌وه و ده‌بینین ده‌گاته كوێ''.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی نیشتمانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری سووككردنی رێكارییه‌كان بده‌ن ده‌بێت بزانرێت چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بووه و گوتی:
''به داخه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر روونه كه ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چاوه‌ڕوانی مردنی زیاتر ده‌كرێت یان نا. له پلاتفۆڕمی له‌م شێوه‌یه‌دا كارێكی ئاسان نییه راوه‌ستین و بڵێین؛ چاوه‌ڕوانی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكین، به‌ڵام ئه‌وه په‌تایه''.
دکتۆر جێنی هاریس هۆشداری دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان به تایبه‌تی مردن له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا و رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر رێكارییه‌كان به‌رده‌وام بن ره‌نگه دواتر روو له كه‌مبوونه‌وه بكات''.
له به‌ریتانیا كه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له رۆژێكدا به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه ٢٠٩ كه‌س زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٢٢٨ كه‌س، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ژماره‌ی تووشبووان دوو هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٧ هه‌زار و ٨٩ كه‌س.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن كه پشكنینه‌كانی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه نامه‌یه‌كی هۆشداریی ئاراستەی هەموو لایه‌كی وڵات ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه بەرەو خراپتر دەڕوات تاوەکو بەرەو باشی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكیی نیشتمانیی به‌ریتانیا، پرۆفیسۆر ستیفن پۆویس باسی له‌وه كرد كه مانه‌وه‌ی رێژه‌ی گیانلەدەستدان به په‌تاكه له خوار ٢٠ هه‌زار ئه‌نجامێكی باش ده‌بێت.