کۆڤید- ١٩

WHO: "سنووردارکردنی گەشتکردن رێگە لە بڵاوەبوونی جۆری ئۆمیکرۆن ناگرێت"

- رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO)، ھۆشداری لەوە دایەوە کە سنووردارکردنی گەشتکردن لەو وڵاتانەوەی کە حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێیدا دەستنیشان کراوە، چارەسەرێک نییە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکە لەسەر ئاستی جیھان.

Ömer Faruk Yıldız  | 01.12.2021 - نوێکردنەوە : 01.12.2021
WHO: "سنووردارکردنی گەشتکردن رێگە لە بڵاوەبوونی جۆری ئۆمیکرۆن ناگرێت"

Geneve

جنێڤ - AA
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO)، ھۆشداری لەوە دایەوە کە سنووردارکردنی گەشتکردن لەو وڵاتانەوەی کە حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێیدا دەستنیشان کراوە، چارەسەرێک نییە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکە لەسەر ئاستی جیھان.

لەو راگەیەندراوەی کە لە رێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، رێنمایی لەسەر جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵەی نێودەوڵەتی درا.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە دوایین پێشھاتەکانی جۆری ئۆمیکرۆن لە نزیکەوە لە لایەن سکرتارییەتی (WHO)وە چاودێری دەکرێت و جەخت لەوە کراوەتەوە کە لەگەڵ دەرکەوتنی یەکەم حاڵەتەکانی تووشبوون لە وڵاتەکانی کۆماری ئەفریقای باشوور و بۆستڤانا، بەپێی پەیڕەوی تەندروستیی نێودەوڵەتی خێرایی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن دەستنیشان و راپۆرت کراوە و رووبەرووبوونەوەیەکی سەرکەوتوانەش نیشاندراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوە ئاشکرا کراوە کە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا "بە درووستکەری نیگەرانی" ناساندووە و ھۆشداریی لەو دراوەتەوە کە لەگەڵ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەدواداچوون و زنجیرەیی وڵاتان چاوەروانی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئامۆژگایی ئەو وڵاتانەی کراوە کە بەھۆی ئۆمیکرۆنەوە سنووردارکردنیان خستووەتە سەر ئەو وڵاتانەی کە حاڵەتی تووشبوونی تێدا دەستنیشان کراوە و تێدا ھاتووە: "ئەو وڵاتانەی کە سنووردارکردنی گەشتکردنی جێبەجێ کردووە، ئەم رێکارانە بەپێی بەڵگە و لەسەر بنەمای مەترسی وەربگرن".

- قەدەغەکردنی تەواوەتیی ھاتوچۆ چارەسەر نییە

سەبارەت بەو وڵاتانەی کە بە تەواوەتی گەشتی ئاسمانییان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە جۆرە نوێکەی ڤایرۆسەکەی تێدا دەستنیشانکراوە، لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "قەدەغەکردنی تەواوەتیی ھاتوچۆ، لەگەڵ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆرەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی، بارێکی قورس لەسەر ژیانی رۆژانە و گوزەرانی مرۆڤەکان دروستدەکات و لە ھەمان کاتدا بەشێوەیەکی نەرینی کار لە بەرەنگاربوونەوە جیھانیی پەتاکە دەکات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın