Sefa Karacan
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2021
بێلاڕووس - AA
سەردانی سەرۆکی نووسینگه‌ی بازنه‌ی ئه‌ورووپای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هانس کلۆژ بۆ لای کۆچبەران سەرۆکی نووسینگه‌ی بازنه‌ی ئه‌ورووپای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هانس کلۆ لە نزیکەوە کۆچبەرانی بەسەر کردەوە و لە کێشە تەندروستییەکانیانی کۆڵییەوە.
كێشه ته‌ندروستییه‌كانی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵه‌ندا له هه‌ڵكشاندان
كێشه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له كه‌مپه داخراوه‌كان له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵه‌ندا له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان بگه‌نه ئه‌ورووپا تا دێت زیاتر ده‌بن.
ژیانی نزیكه‌ی دوو هه‌زار په‌ناخواز كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودان له كه‌مپه داخراوه‌كانی ناوچه‌ی سنووری بروزگی له شاری گرۆندۆ رۆژئاوای بێلاڕووس تا دێت سه‌ختتر ده‌بێت.