کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان .. ٢٦٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٢ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٢٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە"

Muhammed Ali Kamal  | 06.07.2020 - نوێکردنەوە : 06.07.2020
 هەرێمی کوردستان .. ٢٦٧ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٢ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركران

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٢٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٧٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٤٢٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٣٦ لە هەولێر، ٧٦٤ لە سلێمانی، ٦٦٢ لە دهۆک، ٧٠ لە هەڵەبجە، ٢٩٢ ‌لە گەرمیان و ١٠٢ له‌ راپه‌ڕین بووه‌، دەرەنجام ٢٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

- پارێزگای هەولێر ٣١ تووشبوو و دوو گیانلەدەستدان.

- پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیەیە:

شاری سلێمانی، ١٢٩ تووشبوو و هه‌شت گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان ٧٨ تووشبوو و دوو گیانله‌ده‌ستدان

ئیدارەی راپه‌ڕین ٢٠ تووشبوو.

- پارێزگای دهۆک دوو تووشبوو.

- پارێزگای هەڵەبجە حه‌وت تووشبوو.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٤٤ هەزار و ٦١٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٤ هەزار و ٦١١ لە هەولێر، ٤٦ هەزار و ٥٨٠ لە سلێمانی، ٣٢ هەزار و ٢٤٧ لە دهۆک و هه‌زار و ١٧٨ لە هەڵەبجە بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٧٠ هەولێر، ٥٤ له‌ سلێمانی، ٣٣ لە گەرمیان، ١٠ له‌ راپه‌ڕین و پێنج له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بووە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە، کە لە کۆی ١٦ هەزار و ٩٦٦ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٥ هه‌زار و ٧٩١ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ١٧٥ هاووڵاتیی لە ٢١ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٧٢ لە هەولێر، ٢٦٨ له‌ سلێمانی و ٥٣٥ لە دهۆک.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٤ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە حه‌وت هەزار و ٣١٥ تووشبوو کە هه‌زار و ٦٢٨ لە هەولێر، پێنج هەزار و ٢٩٤ لە سلێمانی، ١٨٨ له‌ دهۆک و ٢٠٥ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ٢٥٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ٣١ له‌ هەولێر، ٢١٧ له‌ سلێمانی و چوار لە هەڵەبجە بووە، و دوو هەزار و ٦٩٢ نەخۆش چاکبووەتەوە کە هه‌زار و ٦٥ لە هەولێر، هه‌زار و ٣٦٦ لە سلێمانی، ١٥٥ لە دهۆک و ١٠٦ هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٣٧١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٥٣٢ لە هەولێر، سێ هەزار و ٧١١ لە سلێمانی، ٣٣ لە دهۆک و ٩٥ لە هەڵەبجەن.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن