Hemn Baban
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
نه‌ینه‌وا-AA
ده‌نگی ته‌قه و زرمه‌ی مووشه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ ساته‌كاندا له گوێی عه‌بدولڕه‌زاق و خانه‌واده‌كه‌یدا ده‌زره‌نگێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مان ده‌ڵێن له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه و ده‌رناچن.
له‌نێو ئاگری شه‌ڕ له‌لای راستی شاری مووسڵ هێشتا لێره و له‌وێ چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له‌نێو ده‌نگی ته‌قه و ئاگری مووشه‌كه‌كاندا هه‌ڵنه‌هاتوون، ئه‌مان ئه‌گه‌ر چی له‌رووبه‌ری شه‌ڕی راسته‌وخۆش بن له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێكیان ئاماده‌نه‌بوون خانوو و ماڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن.
له‌گه‌ڕه‌كی مووسڵی قه‌دیمه كه یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی شاری مووسڵ كه تا پێش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه‌وه بوو پیاوێك و شه‌ش له كچ و بووكه‌كانی و ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ژێر ئاگری گوللـەكاندا له‌ژیان به‌رده‌وامه.
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولكه‌ریم قاسم هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی مووسڵی قهدیمهیه، ئه‌و كه له‌سه‌ری كۆڵانه تهسكهكهیاندا له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌كی كۆن و شكاو دانیشتبوو، پێیشی له‌سه‌ر تهبڵهیهك درێژ كردبوو و خاولییه‌كی سپیشی به‌سه‌ر ئه‌و قاچهیدا دابوو كه به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه حاڵی پهرێشانكردبوو.
عه‌بدولڕه‌زاق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و له‌سه‌رده‌می داعش ماڵی خۆی به‌جێ نه‌هێشتووه و كاتێك چه‌كدارانی داعش‌یش هه‌ڵاتوون ئه‌م چاوی لێیان بووه و هه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌م پیاوه كه له حه‌فتاكانی ته‌مه‌نیدایه، كڵاوێكی له‌سه‌ر و چاویلكهشی له‌چاو بوو، و ده‌یگوت چاوی به‌ته‌واوه‌تی نابینێت، ئه‌م پێشتر پیشه‌ی وێنه‌گر بووه، له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خوا له‌ناویان ببات و نه‌یه‌نه‌وه، ئه‌وان هه‌رچی خراپه‌كاری هه‌بوو ده‌یانكرد، ئیدی به‌زۆر یاسا و شتی خۆیان ده‌سه‌پاند، منیش چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵیان كردوومه به ده‌مه‌قاڵێ، ئه‌وان ده‌یانگوت نوێژه‌كانت كردووه، كه ده‌مگوت به‌ڵێ باوه‌ڕیان نه‌بوو، به‌زۆر په‌چه‌یان به‌سه‌ر ئافره‌تان ده‌سه‌پاند، نهكارهبایان هێشت، نه ئاو، نه خۆراك".
له‌و ده‌رگا بچووكه‌ی كه ماڵه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق هه‌یه‌تی ته‌ماشای ماڵه‌وه‌مان كرد و له‌نێو مه‌نجه‌ڵێكدا چه‌ند دانە په‌تاته‌یه‌ك به قاژكراوی بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌كرابوو، عه‌بدولڕه‌زاق ده‌یگوت "هه‌رچۆن بێت ئه‌م رۆژانه‌ش تێده‌په‌ڕێت، گرنگ ئه‌وه‌یه داعش نه‌ما، ئه‌وان هه‌موو شتی مووسڵ‌یان دزی".
ئه‌م پیاوه كه سه‌رباری ته‌مه‌نه‌كه‌ی پێده‌چوو پیاوێكی وریا بێت و هێشتا زۆر ئه‌ندامی جه‌سته‌ی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌و پێیگوتین كه بۆچی پرسیار له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی مووسڵ ناكه‌ن، كاتێك لێمان پرسی گوتی" ئه‌وه‌ی من سه‌یری فۆتۆكانم كردووه بۆم ده‌ركه‌وت داعش شوێنه‌واره راسته‌قینه‌كانی هه‌موو دزی و فرۆشتوونی، ئه‌وه‌شی نیشانی‌دا گوایه ده‌یانشكێنێت هه‌مووی دروستكراوی خۆیان بوو، شوێنه‌واری راسته‌قینه نه‌بوون".
خێزانه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌زاقیش كه په‌چه‌ی لابردوو و ئافره‌تێكی خانه‌دان دیار بوو، چه‌ند جارێك به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه ده‌گریا و وه‌كو بڵێی هێشتا باوه‌ڕی به‌وه نایه‌ت كه داعش چوو، و سوپا و پۆلیس هاتوون.
كوڕێكی عه‌بدولڕه‌زاق كه له‌ته‌نیشت ماڵی باوكی نیشته‌جێ ببوو ناوی عه‌بدوڵڵایه، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی باوكی و دایكی ماڵه‌وه‌یان به‌جێ نه‌هێشتبوو، ئه‌و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌یگوت "پێموابێت له‌م گه‌ڕه‌كه به‌ته‌نها چوار پێنج ماڵ ماوین، ئێمه یه‌كێكیان له‌و ماڵانه، ئێمه نه‌چووین و پێمان باش بوو ئه‌گه‌ر شتێكمان به‌سه‌ر بێت له‌ماڵی خۆماندابین و به‌یه‌كه‌وه بین، نه‌وه‌كو پهرتهوازهببین، له‌خوا به‌زیادبێت ئێستا داعش رۆیشت و ئێمه‌ش باشتر ده‌بین ئه‌گه‌رچی هیچ شتێكمان نییه و خۆراكیشمان له‌ته‌واوبووندایه".
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی داعش‌یش گوتی: "رۆژانه پێنج كاتژمێر كاره‌بامان هه‌بوو، مۆبایل قه‌ده‌غه بوو، ئێمه له هه‌موو شت بێبه‌ش بووبوین". ئه‌م كوڕه كه قسه‌ی ده‌كرد هێشتا ده‌نگی ته‌قه لهگهڕهكهكهیاندا بێده‌نگ نه‌ببوو، به قسه‌ی ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقیش له‌و شوێنه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ی لێ بوون ته‌نها كه‌متر له 20 مه‌تر داعشی لێره و له‌وێ لێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م خێزانه سووربوون له‌سه‌ر مانه‌وه له نێو مووسڵ و به‌جێ نه‌هێشتنی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان.