Hemn Baban
01 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
هه‌ولێر-AA
سێ براوه‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێی مه‌له‌وانی بۆ قوربانییانی ده‌ستی داعش له‌وانه‌ی په‌لی ده‌ستكردییان بۆ دروستكراوه خه‌ڵاتی زێڕ و زیو و برۆنزییان پێ به‌خشرا. كۆنسوڵخانه‌ی كوێت لە هەولێر به هاوكاری رێكخراوی فریاگوزاریی كوێت ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانیی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه رێكخست كه هه‌ر خۆی په‌لی ده‌ستكردنی بۆ دروستكردوون.
پێشبڕكێیه‌كه بۆ 12 مه‌له‌وان بوو كه له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراقه‌وه هاتبوون، زۆرینه‌شیان له‌وانه بوون كه قوربانیی ده‌ستی داعش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی ناوچه‌كانییان بوون له‌و رێكخراوه.
لێره له‌نزیك مه‌له‌وانگه‌كه‌ی هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تی شیراتۆن له شاری هه‌ولێر جگه له كۆنسوڵی گشتی كوێت، دكتۆر عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری و پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی و به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازی رۆناهی، ژیان میرانی و چه‌ندین به‌رپرس و كه‌سایه‌تی ئاماده‌ی بوون، له‌و لاشه‌وه چه‌ند مه‌له‌وانێك به‌جلوبه‌رگی مه‌له‌وانییه‌وه ئاڵایه‌كی كوێتییان له‌سه‌ر سنگه و ئاماده‌ن بۆ پێشبڕكێیه‌كه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی لێره‌ن به‌هۆی داعشه‌وه بوون به قوربانی جه‌نگ، ئه‌مان له پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك و ناوچه‌ی دیكه‌شه‌وه هاتوون.
پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی كه له‌و چالاکییەدا ئاماده‌بوو رایگه‌یاند "وڵاتی كوێت رۆڵی گرنگی بینیوه له یارمه‌تییدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پرۆگرامه و چه‌ندین كاری دیكه كوێت رۆڵی باشی بینیوه له هاوكاریكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، یارمه‌تییه‌كانی كوێت و وڵاتانی دراوسێ له چه‌ند ساڵی رابردوو زۆر گرنگ بووه".
نەوزاد هادی گوتیشی "یارمه‌تییه‌كانی كوێت بۆ خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت زۆر كاریگه‌ریی هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چی سه‌رباز بن یان پێشمه‌رگه یان كه‌سانی مه‌ده‌نی بن و به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆن و شه‌ڕه‌كانه‌وه پهلییان له‌ده‌ستداوه و ئه‌م پرۆگرامه توانیویه‌تی ئه‌وان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه".
كۆنسوڵی گشتی كوێت له وتارێكدا له‌باره‌ی رێوڕهسمهكهوه كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ئه‌و كۆنسوڵخانهیه كه له‌ژێر ناوی" كوێت له‌گه‌ڵتانه" رێكیده‌خات بۆ ئاماده‌بووان رایگه‌یاند "شاراوه نییه ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه‌ی كه به توێژێكی زۆر له هاووڵاتییان گه‌یشتن له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون، ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی داعش نه‌ما ئێستا ده‌مانه‌وێت خزمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بوونه قوربانیی ئه‌و چەتانە، بۆیه ده‌وڵه‌تی كوێت له‌ژێر رێنماییه‌كانی میری كوێت هه‌ڵساوه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی مرۆیی و خێرخوازی بۆ برایانمان له عێراق و له‌چه‌ندین بواری جیاواز، هه‌ر بۆیه كوێت له‌و چوارچێوه‌یه هه‌ڵساوه به پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بونیادنانی مرۆڤ و پیشه‌سازیی هیوا و ئاوات كه بریتییه له دابینكردنی ده‌ست و په‌لی ده‌ستكرد بۆ ئه‌و قوربانییانه، ئێمه له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كوێت بۆ فریاگوزاری و مانگی سووری كوێتییه‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه خۆجێیهكانمان هه‌ڵساوین به خزمه‌تگه‌یاندن به 460 حاڵه‌ت كه له‌نێوان منداڵانی دوو ساڵ تا گه‌نجان و گه‌وره ساڵانیش، كه كوێت سه‌رجه‌م تێچووه‌كانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ تاوه‌كو بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه پاش ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی حاڵه‌تی ده‌روونی و مرۆیی قورس ده‌بوونه‌وه پێشتر".
له پێشبڕكییهكهدا خه‌ڵاتی زێڕین و زیو و بڕۆنز به‌سه‌ر سێ براوه‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كه دابه‌شی سه‌ر سه‌ركه‌وتووان كرا و شاكر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و به‌دوایی ئه‌ودا ره‌بیع عه‌بدوللـەتیف پله‌ی دووه‌می بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و له‌كۆتاییشدا پله‌ی سێهه‌م محه‌مه‌د خه‌لیل خه‌ڵه‌ف به‌ده‌ستی هێنا، هه‌روه‌ها چه‌ندین قه‌ڵغانی به‌شداربوونییان به‌خشی به‌چه‌ندین كه‌سی دیكه كه له‌وانه بوون كه وڵاتی كوێت په‌لی ده‌ستكردی بۆ دروستكردوون.