Rewa Mahmood Hasan
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
گرووپی شانۆیی هەوار لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی، شانۆی ''وەک قەقنەس دەسوتێم'' نمایش دەکات.
مۆنۆدرامای (وەک قەقنەس دەسوتێم)، نوێترین بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە و لە چەند فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتییدا بەشدار بووە و لە نووسینی گەزیزە عومەرە، نەژاد نەجم کاری سینۆگرافیا و دەرهێنانی بۆ کردووە و هەوار فارس نواندنی بۆ دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، دەرهێنەری شانۆی (وەک قەقنەس دەسوتێم) گوتی: ''ئەم شانۆیە زیاتر لە ساڵێکە کاری لەسەر دەکەین، ئەمە حەوتەم نمایشە، پێشتر لە تونس و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی قرتاج پێشکەش کرا، دواتر لە میسر خەڵاتی لیژنەی داوەریی وەرگرت و لە شارەکانی، هەولێر، کەرکووک، بەغدا کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرت، ئێستاش لە سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژە نمایش دەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لە ئیمارات-ەوە بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە کە شانۆگەرییەکە بەشداربێت لە فێستیڤاڵی مۆنۆدرامادا، هەروەها لە ئێران-یش داواکراوە بەشداربێت.