Zana Natık Kerem
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2017
نەینەوا ــ AA
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق راگەیاند كە لەو كاتەی لە ١٩ی مانگی شوباتی رابردوو ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردمەوەی بەشی راستی مووسڵ دەستی پێكردووە تاوەكو ئێستا، ٢٨١ هەزارو ٦٣٠ كەس ئاوارە بوون.
لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە ئەمڕۆ دووشەممە، تیمەكانی وەزارەتەكەیان پێشوازیان كردووە لە ٦ هەزارو ٨٥٥ كەس كە لە بەشی راستی مووسڵ ئاوارە بوون.
وەزارەتی ناوبراو روونیكردووەتەوە كە تیمەكانیان ئەو ئاوارانەیان گواستووەتەوە بۆ كەمپەكانی نەرگەزلییە، جەدعە، حاج عەلی، فڕگە، خازر و حەسەن شام.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە كە بەئاوارەبوونی ئەو ٦ هەزارو ٨٥٥ كەسە، ژمارەی ئاوارەكانی بەشی راستی مووسڵ گەیشتووەتە ٢٨١ هەزارو ٦٣٠ كەس.