کوتاھیا
لەئەنجامی ڕووخانی بەلەکۆنی خانوویەکی دوونھۆمی لە شاردێی سیماڤی سەر بەپارێزگای کوتاھیا لەکاتی زەماوەندی بوک گواستنەوەدا لەو ماڵە ١٤ کەس بریندار دەبن دوو لە بریندارەکانیش منداڵن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون ھۆکاری ڕووداوەکە زۆریی کەسەکان بووە لەسەر لێواری بەلەکۆنەکە، کە نزیکەی ٢٠ کەس چوونەتە سەر بەلەکۆنەکە و لەئەنجامدا رووخاوە.
دوای ڕووخانی بەلەکۆنی خانووەکە بوکێ بەدەم ھاواری "وای بابۆ" وە دەبورێتەوە، پاشان بەمەبەستی چارەسەرکردنیان لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە لەگەڵ ١٤ بریندارەکە و تیمی فریاگوزاری ١١٢وە بەئۆتۆمبێلی بوک گواستنەوە دەبرێن بۆ "نەخۆشخانەی دکتۆر ئیسماعیلی دەوڵەت".