به‌غدا
له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه هاوكات له‌ناو چایخانه‌یه‌كی میللی له ناوچه‌ی حه‌ی ئه‌لعامیل له باشووری به‌غدا 52 گیانیان له‌ده‌ستدا و 44 تریش برینداربوون.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به AA راگه‌یاند ئه‌و ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه، بۆ ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه هاوكاته، ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیان له ئارادایه. هه‌روه‌ها گوتی: "تیمه‌كانی فریاكه‌وتن تا ئێستا خه‌ریكی دۆزینه‌وه ده‌رهێنانی قوربانیه‌كانن له‌ژێر باڵه‌خانه‌كه، چونكه هێزی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه زۆر گه‌وره‌بووه، كه یه‌كه‌مینیان به رێگای خۆكوژێك كه كه‌مه‌ره‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوی له‌خۆی به‌ستووه، له‌ناو چایخانه‌كه خۆی ته‌قاندۆته‌وه، له دوای ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ی پێشوه‌خت چێندراوه له‌ناو ئه‌و شوێنه ته‌قیووه‌ته‌وه، كه بۆته هۆی رزگارنه‌بوونی هیچ كه‌سێك له‌ناو چایخانه‌كه دابێت، كه زۆربه‌یان گه‌نجن."
چه‌ند شاهێد حاڵێك له شوێنی رووداوه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌یان ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له شوێنی رووداوه‌كه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه نزیكه‌كان، هه‌روه‌ها لاشه‌ی كوژراوه‌كانیش بۆ دادپزیشكی ده‌گوازرێنه‌وه.
ناوچه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش گه‌ماڕۆ دراوه، رێگا ناده‌ن هاووڵاتیان له‌ناوچه‌كه هاتوچۆ بكه‌ن، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له كاتی گردبوونه‌وه‌یان له شوێنی رووداوه‌كه رووبدات. ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی هاووڵاتیان به كۆمه‌ڵ رووده‌كه‌نه شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سۆراخی قوربانیه‌كانیان بكه‌ن.