ژيان

لە شاری قەرس نزمترین پلەکانی گەرما تۆمار کرا

- لە شاری قەرس نزمترین پلەکانی گەرما تۆمار کرا کە نۆ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.

Hilmi Tunahan Karakaya  | 27.10.2021 - نوێکردنەوە : 30.10.2021
لە شاری قەرس نزمترین پلەکانی گەرما تۆمار کرا

Erzurum

ئەرزەڕۆم - AA

لەسەر ئاستی تورکیا نزمترین پلەکانی گەرما لە شاری قەرس تۆمار کرا کە نۆ پلەی ژێر سفری سەدی بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی کەشناسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، نزمترین پلەکانی گەرما لە شەوی رابردوو بەم شێوەیە بووە؛ لە دێرسم پێنج پلە و لە ئەرزینجان و ئیدر یەک پلە ژێر سفر و لە ئاگری چوار پلە ژێر سفر و لە ئەرزەڕۆم شەش پلە ژێر سفر و لە ئاردەخان هەشت پلە ژێر سفر و لە قەرس نۆ پلە ژیر سفری سەدی.

هەروەها پێشبینی دەکرێت کە بەرزترین پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت؛ لە دێرسم ٢٢ پلە و لە ئەرزینجان ١٧ پلە و لە ئاگری و ئیدر ١٥ پلە و لە ئەرزەڕۆم ١٣ پلە و لە قەرس و ئەردەخان ١٠ پلەی سەدی دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın