Elif Somuncu
16 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "ناساندنی تاموچێژی خوراردنە خۆماڵییەکانی ئەو پارێزگایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە زیانیان بەرکەوتووە" لە ئیستانبوڵ خواردنە خۆماڵییەکانی تایبەت بە پارێزگای مالاتیا ناسێندران.
جۆرەها شیرنی و خواردنی خۆماڵیی تایبەت بە ناوچەی مالاتیا کە لەلایەن سەرۆکی ناساندنی گەشتیاریی مالاتیا، مەهمەت زەکی سایگن و تیمەکەیەوە ئامادە دەکرێن لەمیانی چالاکییەکەدا کە تا ١٨ی حوزەیران لە هۆتێلی ئیستانبوڵ فۆڕ سیزنز لە ناوچەی سوڵتانئەحمەد بەردەوام دەبێت، پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێن.
هەر لەمیانی چالاکییەکەدا بەرهەمی قەیسی و چەرەزات پێشکەش بەو میوانانە دەکرێت کە لەم هەفتەیەدا لە هۆتێلەکەدا دەمێننەوە.
مەهمەت زەکی سایگن بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، تام و چێژی خواردنە خۆماڵییەکانی تایبەت بە پارێزگای مالاتیا بەپێی پێویست نەناسێنراوە و گوتی "مالاتیا پایتەختی خواردنە رووەکییەکانە. ئێمە کوبە لە گەڵای رووەکی وەک گێلاس، مێو وبندق دروست دەکەین. خواردنی لەناو فڕن ئامادەکراو لە مالاتیا زۆر بەناوبانگە".
چێشتلێنەر لە هۆتێلەکە، ئۆزگور ئوستون، بەبیری هێنایەوە کە مانگی رابردوو خواردنە خۆماڵییەکانی تایبەت بە هاتای کە یەکێکە لە پارێزگاکانی ناوچەی بوومەلەرزە، لە چوارچێوەی پرۆژەی بەرپەرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، ناسێندران.
ئوستون رایگەیاند کە مانگی داهاتوو دەست بە ناساندنی خواردنە خۆماڵییەکانی تایبەت بە پارێزگای غازی عەنتاب دەکەن.