له دێرسم ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوین كرا
- له دێرسم كه هەزار و٦٠٠ جۆر رووه‌كی تۆماركراوی هه‌یه و یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین له‌سه‌ر ئاستی توركیا داده‌نرێت، ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوین كرا.
Tunceli
دێرسم - AA
له دێرسم كه هەزار و٦٠٠ جۆر رووه‌كی تۆماركراوی هه‌یه و یه‌كێكه له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین له‌سه‌ر ئاستی توركیا داده‌نرێت، ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوین كرا.
به‌تایبه‌ت له شارۆچكه‌ی نازمییه‌ی دێرسم، ٥٤١ هه‌نگه‌وان كه چه‌ندین مانگ له‌مه‌وبه‌ر له كوێستانه‌كان كه تێكڕا دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزن، هه‌نگه‌كانیان بۆ دیدار له‌گه‌ڵ گوڵه‌كان ئازادكردووه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی زۆرن له‌و ٦٠ هه‌زار كوره‌یه‌ی كه دایانناوه چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌نگوینن.
ئۆزگور بوڵوت كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رگه‌رمی كاری هه‌نگه‌وانییه، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چه‌ندین ساڵه بژێوییان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه.
ئۆزگور بوڵوت باسی له‌وه‌كرد به‌رهه‌می هه‌نگوین به گشتیی له‌و كوێستانانه‌ی له سه‌روو دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه‌ن ده‌بێت و گوتی: "به‌ته‌واوه‌تی له ژینگه‌یه‌كی سروشتییدا، بێ ئه‌وه‌ی زیان به ژینگه بگه‌یه‌نرێت، له‌و شوێنه‌ی كه هیچ گازێكی زیانبه‌خشی لێ نییه، هه‌نگوینه‌كانمان به‌رهه‌م ده‌هێنین. ئه‌و هه‌نگوینه سروشتییه‌ی لێره به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، دواتر له شووشه ده‌نرێت و بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌كانی توركیا ده‌نێردرێت".
ئه‌و باسی له‌وه‌كرد له ناوچه‌كه‌دا سه‌دان جۆری رووه‌ك بوونیان هه‌یه و گوتی:
"هه‌نگه‌كان له رووه‌كه جیاوازه‌كان شیله كۆده‌كه‌نه‌وه. ئێمه به ٢٠٠ كوره، ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه هه‌نگه‌وانیی ده‌كه‌ین. له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی حوزه‌یراندا كه كه‌شوهه‌وا گه‌رم ده‌بێت، هه‌نگه‌كانمان هێناوه‌ته ئێره و ئێستاش هه‌نگوینه‌كه كۆده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی زیاترین له پارساڵ. چونكه دۆخێكی په‌یوه‌ست به ژینگه هه‌یه. ئه‌مساڵ له ناوچه‌ی دێرسم به‌فرێكی زۆر باری. ساڵانێكی زۆر بوو به‌فری له‌وشێوه‌یه نه‌باریبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه تێر ئاو بووه، رووه‌كه‌كان سوودی زۆرتریان هه‌یه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌رهه‌می هه‌نگوین هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌توانم بڵێم وه‌رزێكی باشمان به‌ڕێكرد".
بوڵوت جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كوالیتی ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كه له ناوچه‌كه‌ی ئه‌وان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت رۆژ به رۆژ ده‌چێته سه‌ره‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كڕیاری بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن