Rewa Mahmood Hasan
25 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2020
سلێمانی - AA
قائیمقامی سلێمانی، ئاوات محەمەد لەبارەی دەنگۆی دروستبوونی قەیرانی بەنزین لە شاری سلێمانی روونکردنەوەی پێویستی دا و ئاشکرای کرد کە بڕی بەنزینی پێویست لە خەزانەکاندا ھەیە.
قائیمقامی سلێمانی، ئاوات محەمەد لەبارەی دەنگۆی دروستبوونی قەیرانی بەنزین لە شاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ھیچ قەیرانێکی سوتەمەنی لە سلێمانی نییە و لەمبارەیەوە ھاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە بڕی بەنزینی پێویست لە خەزانەکاندا ھەیە.
ئاوات محەمەد لەبارەی دەنگۆی کەمی بەنزین لە سلێمانی راشگەیاند، "دڵنیایی دەدەینە ھاوڵاتیان بڕی پێویستی بەنزین لە خەزانەکانماندا ھەیە بۆ ماوەی چەندین رۆژ و دەتوانین سودی لێ ببینین و ھیچ پێویست بە ترس و دڵە راوکێ ناکات".
قائیمقامی سلێمانی ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "گرفتەکە بۆ ماوەیەکی کاتی کورت خایەنە لەبەر ئەوە پێویست ناکات ھاوڵاتیان بترسن لە کەمبوونەوەی سووتەمەنی و ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی پێویست سووتەمەنیمان ھەیە و لە ئەگەری راگرتنی جموجوڵە بازرگانیەکانیش لەگەڵ ئێران رێگە و شێوازی تر بۆ بەردەوامی دان بەھاووردەکردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی ھەرێم دەگرینەبەر."