Seval Ocak Adıyaman
29 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
پارته سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی توركیا كه فراكسیۆنیان هه‌یه، له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شه‌وه سه‌ركۆنه‌ی به‌ناوی پلانی ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كراوه.
راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، میتهات سانجار، له دانیشتنێكی په‌رله‌ماندا خوێنرایه‌وه كه واژووی هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی ئاك پارتی، جه‌هه‌په، هه‌ده‌په، مه‌هه‌په و ئیی پارتی له‌سه‌ره، خوێنرایه‌وه و تێیدا هاتووه:
"ئیداره‌ی ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی لایه‌نێكی ناكۆكییه‌كه، كه فه‌ڵه‌ستینه، په‌راوێزخستووه و ئه‌وه ده‌بینرێت كه له پلانی ناوبراو به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه، دوو له دادپه‌روه‌ریی ئاماده‌كراوه و پێشێلی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و روانگه‌ی چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت ده‌كات".
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکرد، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناوزەند دەکرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی کە پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستین-یش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەیشکرد کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.