Kosar OSMAN
28 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2015
بەپێی زانیاریی شایەتحاڵان، جەرف لە گەڕەکی ئینجیلی پنار، لە عەنتاب لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و چەند فیشەکێک بەر سەر و سنگی کەوتوون. سەرەڕای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پزیشکەکان هەوڵی رزگارکردنیان داوە بەڵام بێسوود بووە و ناوبراو گیانی لەدەست داوە.
دواتر تەرمی رۆژنامەنووسەکە بەمەبەستی پشکنین نێردرایە پزیشکی دادوەری، پۆلیسیش دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لەم رووداوە.
جێی باسە لە دوایین هەواڵەکاندا زانرا کە ناجی جەرف سەرقاڵی ئامادەکردنی دۆکیۆمێنتارییەکی ڤیدیۆییە لەبارەی داعش هەروەها ئەم رۆژنامەنووسە لایەنگری ئۆپۆزسیۆنی سووریا بوو.