Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
ئەنبار ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار، لیوا روكن مەحمود فەلاحی رایگەیاند، ٥٢ خێزانی ئاوارە كە لە كەمپەكانی پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ كرابوون گەڕانەوە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكانی هەردوو پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەددین.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، مەحمود فەلاحی گوتی: "ئەو ئاوارانە بە فەرمانی حكوومەتی ناوەندی و بە هەماهەنگی نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، گواسترانەوە بۆ ناوچەكانیان لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەددین".
فەرماندەكە ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ئاوارانە ماوەی چەند مانگێك بوو لە كەمپەكانی ئەنبار نیشتەجێ كرابوون.