Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2017
ئورفا – AA
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری زۆری کردووەتە سەر شاری ئورفا کە یەکێکە لە شارە هەرە گەرمەکانی تورکیا.
بە هۆی ئەوەی پلەکانی گەرما ٤٠ پلەی سەدی تێپەڕاندووە، دانیشتوانی شارەکە زۆربەی کاتەکانیان لە ماڵەوە بەسەر دەبەن و شەقام و کۆڵانەکان چۆڵ و هۆڵن. ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش بە هۆی گەرمای تاقەتپڕوکێنەوە بە لێشاو روو لە مەلەوانگەکان دەکەن.
منداڵانیش لە فوارە و ئەستێڵکەکان دەچنە ناو ئاو و خۆیان فێنک دەکەنەوە.
لە ناوچەکانی دەورووبەری شارەکەش منداڵان لە رووبار و چۆمەکاندا مەلە دەکەن و خۆیان فێنک دەکەنەوە.
بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رادەیەکی ئێجگار زۆر ژنانی سکپڕ، خاوەن پێداویستی تایبەت و نەخۆشانی درێژخایەن کە کارمەندن لە دامودەزگا گشتییەکان سێ رۆژیان وەک پشوو بۆ ژمێردرا.