جيهان, ژيان

ساڵانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن

ساڵانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ له‌ جیهان به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن كه‌ زۆربەیان له‌ وڵاتانی گەشەسەندوون.

Gamze Türkoğlu Oğuz  | 08.10.2020 - نوێکردنەوە : 11.10.2020
ساڵانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن

Ankara

له‌نده‌ن – AA

ساڵانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ له‌ جیهان به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن كه‌ زۆرترین ژمارە به‌ر ئەو وڵاتانه‌ كه‌وتوون كه‌ له‌ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان.

ئهو راپۆرته‌ كه‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، سندوقی هاریكاری منداڵانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) و هاوبه‌شه‌كانیان له‌ ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌یان كۆڵیووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ مردوویی له‌دایك ده‌بن، بڵاوكرا‌یه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن منداڵ به‌ مردوویی له‌ جیهاندا له‌دایك ده‌بن، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ببێته‌ هۆی زیادبوونی ئه‌م ژماره‌یه‌.

سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی گشتی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٥٠ كه‌م بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی به‌ مردوویی له‌دایكبوونی ٢٠٠ هه‌زار منداڵی دیكه‌ له‌ ١١٧ وڵات كه‌ له‌ قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندندان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندی ته‌ندروستی مه‌شقپێكراو له‌گه‌ڵ ژنانی دووگیاندا بن له‌وانه‌یه‌ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٤٠ به‌ر له‌ به‌ مردوویی له‌دایكبوون بگیرێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتە پێشکەوتەکاندا، له‌باربردنی منداڵ له‌نێو كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌كان زیاتر ئەنجام دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın