ژيان, عێراق

دیمەنی جوانی لەقلەقەکانی سەر رێگای بەردەڕەش

لەقلەقەکان نزیکەی نیو سەدەیە روو لەو ناوچەیە دەکەن و دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیووە و دانیشتوانی قەزاکەش ئاشنایەتییان لەگەڵ لەقلەقدا پەیداکردووە.

Heman Hussein Yaseen  | 17.05.2022 - نوێکردنەوە : 19.05.2022
دیمەنی جوانی لەقلەقەکانی سەر رێگای بەردەڕەش

Arbil

هەولێر - AA

بە درێژایی رێگەی چوون بەرەو قەزای بەردەڕەش بە ئاراستەی ناحیەی روڤیا لەسەر تاوەرەکانی ھێڵی کارەبا، ژمارەیەک هێلانەی باڵندەی لەقلەق بووەتە جێی سەرنج و ساڵانە چەند مانگێک لەم شوێنە دەمێننەوە.

لەقلەقەکان نزیکەی نیو سەدەیە روو لەو ناوچەیە دەکەن و دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشیان بە ناوچەکە بەخشیووە و دانیشتوانی قەزاکەش ئاشنایەتییان لەگەڵیاندا پەیداکردووە.

وەرزی زاوزێکردنی لەقلەقەکان لە کۆتایی وەرزی بەھار دەست پێ دەکات، دوای دانانی و کڕکەوتن بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ، ئەوا ھەر خێزانێک دەبێتە خاوەنی چەند بێچووێک، ساڵانە یەکجار هێلکەی دەتروکێت، پاش پێگەیشتن و پەروەردەکردنی بێچووەکانیش، لەقلەقەکان لە کۆتایی مانگی ئابی ھەموو ساڵێک کۆچ دەکەن، بەڵام بەھۆی گونجاوی کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان، ئەوا لەقلەقەکان لەو شوێنە دەمێننەوە.

لەقلەق بۆ ماوەی ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ دەژیت، بەرزییان مەترێک و درێژی باڵەکانییان نزیکەی دوو مەترە، دەنووک و قاچیان رەنگی سوور و سەر باڵەکانییان رەنگی رەشە و دوو تا پێنج ھێلکە دەکەن و مییینە و نێرینە بە نۆرە لەسەر ھێلکەکان ھەڵدەکورمێن.

لەقلەق، بۆیەش ھەندێک جار پێی دەڵێن حاجی لەقلەق، چونکە ساڵانە ھاوشێوەی حاجییەکان، بەھەمان رەنگ قەتارە دەبەستن و لە چیاکان و زەلکاوەکاندا دەگەڕێنەوە بۆسەر ھێلانەکانییان بۆ زاوزێ و ھێلکە دانان.

قەزای بەردەڕەش سەربە پارێزگای دهۆکە و بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای پارێزگای هەولێر و بە دووری ٣٢ کیلۆمەتریش دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın