Ekip
16 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2022
هه‌ولێر-AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، توانیویانه گرووپێكی سه‌ر به رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن كه پلانیان هه‌بووه هێرشبکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه گرووپه‌كه‌ی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن دەزگاکانی ئەنجوومەنه‌كه و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانه‌وه ده‌ستگیركراون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردووه:
"هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیربکەن و دەست بە سەر نۆ مووشەکی جۆری کاتیۆشای ١٠٧ ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه راشیگه‌یاندووه: "لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا هێرشی مووشەکی بکەنە سەر بارەگای لقی ١٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دهۆك و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە".