Adıyaman
ئادیامان – AA
دەروازەکانی قەڵای کاهتا لە ئادیامان باشووری خۆههڵاتی توركیا کە لەلایەن شارستانییەتی کۆمماگەنەوە بنیاتنراوە و بەهۆی ئەوەی لەسەر گردێکی ستراتیجییە بووەتە جێی سەرنج، دوای تێپەڕینی ١٧ ساڵ بە رووی سەردانیکەراندا کرایەوە.
قەڵاكه کە لە ٢٠٠٥هوه بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە داخرابوو، دوای تێپەڕینی نزیکەی ١٧ ساڵ جارێکی دیکە بە رووی سەردانیکەراندا کرایەوە.
پارێزگاری ئادیامان، مەحمود چوهادار له لێدوانێكدا لهوبارهوه، بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئادیامان چەندین ناوچەی گەشتیاری پەی پێنەبراوی هەیە و گوتی: "شوێنگەلێکی زۆری مێژوویی ماون کە هێشتا نەدۆزراونەتەوە. تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە گرنگانە".
مەحمود چوهادار بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە نزیکەی ماوەی ١٧ ساڵه دەروازەکانی قەڵای کاهتا بە رووی سەردانیکەراندا داخراون، گوتی: "لەو ماوەیەدا قەڵاکە نۆژەن کراوەتەوە و چەندین شتی بۆ زیاد کراوە. لەو باوەڕەدام کاهتا یەکێکە لەو قەڵا گرنگانەی تورکیا کە پارێزگاری لە پێگە مێژووییەکەی خۆی کردووە. چاوەڕێی هاتنی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی دەکەین بۆ قەڵاکە".
لای خۆیهوه بەڕێوەبەری مۆزەخانە، مەهمەت ئاڵکان ئاماژەی بەوە دا، دوای نۆژەنکردنەوەی بە سێ قۆناغ، قەڵاکە بە رووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.
هاووڵاتی ئوسترالی، سوسانا کاڵا یهكێكه لهوانهی سهردانی قهڵاكهی كردووه، رایگهیاند: "سێ ساڵ لەمەوبەریش هاتم بەڵام ئەو کاتە دەروازەکانی قەڵاکە بە رووی سەردانیکەراندا داخرابوون، تەنها لە دەرەوە وێنەم گرت. دوای ئەوەی بیستم قەڵاکە بە رووی سەردانیکەراندا کراوەتەوە، هاتمەوە بۆ ئێرە. خۆم بە یەکێک لە بەختەوەرترین کەسەکانی جیهان دەزانم چونکە هاتوومەتە ناو ئەو قەڵا دانسقەیە. من زۆر شوێنی جیهان گەڕاوم و قەڵام زۆر بینیوه، بەڵام ئێرە پێگەی مێژوویی خۆی باش پاراستووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن