هه‌ولێر - شوان سدیق
ئه‌مڕۆ پێنجشەممه سه‌رۆكی ده‌زگای رزگاركردنی توركمان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كۆبوویه‌وه، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ره‌وشی هاووڵاتییانی توركمان له پارێزگاكانی مووسڵ و كه‌ركووك و سه‌لاحه‌دین و دیاله ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد.
سه‌رۆكی ده‌زگای رزگاركردنی توركمان، عه‌لی ئه‌كرم بەیاتی بۆ ئانادۆڵو گوتی: " به‌پێی ئه‌و راپۆرته نوێترین ئامار ئه‌وه‌یه كه به‌پێی توانای كاركردنمان و زانیارییه‌كان، ده‌ستمان كه‌وتووه، 450 هاووڵاتی توركمان له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون، 50یان ئافره‌تن، 70یان منداڵن، ئه‌و هاووڵاتیانه رفێنراون و ئێستاش ده‌ست به‌سه‌رن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی توندڕه‌وی داعش".
گوتیشی "بۆیه ئه‌و راپۆرته‌مان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها حكوومه‌تی عێراق و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كارێك بكه‌ین، ئه‌و هاووڵاتیانه ئازاد بكه‌ین و ئه‌و تاوانه‌ی داعش به دونیا بناسێنین".
راپۆرته‌كه‌ی به‌یاتی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوار چێوه‌ی كاری لیژنه‌كه بۆ به‌دواداچوونی كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێسه‌روشوێنن یاخوود له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌تایبه‌تی توركمان و ئێزدی و مه‌سحیه‌كان.
راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای رزگاركردنی توركمان، 54 لاپه‌ره‌یه له‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش به‌رامبه‌ر توركمانه‌كان كردوویانه له پارێزگای مووسڵ، دیالە، سه‌لاحه‌دین، كه‌ركووك ئه‌نجامی داوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند "ئه‌و راپۆرته‌ی كه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ كراوه، ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه داعش تاوانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی توركمان، به‌رامبه‌ر مه‌سیحی و ئێزدی ئه‌نجامی داوە له ناوچه كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ته‌واوی عێراق".
گوتیشی "راپۆرته‌كه تاوانی نوێی داعش ده‌خاته‌ڕوو به‌تایبه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ی له رۆژانی 12 و 13ی حوزه‌یرانی پارسال داعش له گوندی به‌شیر له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامی داون، به‌نموونه حه‌وت ئافره‌تی توركمان، به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژراون، بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ لاشه‌كانیان به‌بێ جلوبه‌رگ هه‌ڵواسراون، به سیمی كاره‌با و تانکی ئاو".
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی گوت "تاوانێكی تری داعش ئه‌وه‌یه له گوندی به‌شیر ته‌رمی ئافره‌تێكیان به‌ڕووتی هێشتوه‌ته‌وه، قه‌ناسه‌كانی داعش له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رمه 15 كه‌سیان كوشتوه كه هه‌وڵی داگرتنی ته‌رمه‌كه‌یان داوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، گوتیشی "داعش به‌رامبه‌ر توركمانه‌كان، تاوانی تریان ئه‌نجامداوه، مرۆڤی ته‌مه‌ن 88 ساڵیان كوشتوه تا منداڵی 10 ساڵان، جۆرێكی دیکەی تاوانه‌كانی داعش ئه‌وه‌یه كه فه‌توایانداوه، هه‌ر كه‌سێك هاوسه‌ره‌كه‌ی شیعه‌ی توركمان بێ پێویسته ته‌ڵاقی بدات، هه‌وره‌ها تا ئێستاش كڕین و فرۆشتن به‌ئافره‌تانی توركمان ده‌كرێ هاوشێوه‌ی ئافره‌تانی ئێزدی به‌پێی دواین زانیاری سێ ئافره‌ت له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربازیان بووه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ باسی ئه‌وه‌شی كرد ئه‌و تاوانانه‌ی كه داعش ئه‌نجامی داون ده‌چێته خانه‌ی جینۆساید و تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌نموونه داعش كۆمه‌ڵكوژی كردووه، په‌رستگای رووخاندوه و هاووڵاتییانی به‌دیل گرتوه. كوشتنی به‌هه‌موو جۆره‌كان ئه‌نجامداوه.
سۆران عومه‌ر گوتیشی: "دواترین تاوان كه‌ده‌یكات، مووچه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش خه‌رج ده‌كرێ داعش هاتووه ناوی هاووڵاتیانی ئێزدی و مه‌سیحی و توركمانه‌كانی ده‌رهێناوه هاووڵاتی و لایه‌نگری خۆی خستۆته شوێنیان و مووچه وه‌رده‌گرن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه "ئێستا سه‌رقاڵین به ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشن. وه‌ك هاووڵاتیانی توركمان و مه‌سیحی و ئێزدی ده‌یده‌ینه ئه‌و لیژنه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێکیهێناوه بۆ به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی داعش".
سۆران عومه‌ر به ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "له‌باره‌ی تاوانه‌كانی داعش کە به‌رامبه‌ر به توركمان ئه‌نجامی داوه، ئه‌و راپۆرته‌مان له‌به‌رده‌ستدایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێزدیه‌كانه‌وه هه‌یه به‌داخه‌وه ئاماری ته‌واومان لانییه ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ به ده‌یان لیست ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌تانی ئێزدیمان لایه كه داعش بارزگانیان پێ وه‌ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی بۆ ئانادۆڵو گوت " له دهۆک سه‌نته‌رێك دروستكراوه، بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بووه، ده‌مانه‌وێ له په‌رله‌مانی كوردستان كارێك بكه‌ین كه پێویسته چۆن هاوكاری ئه‌و ئافره‌تانه بكه‌ین".
له به‌شێكی دیکەی قسه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی توركمان ئه‌نجامی داون، سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ: "ئومێد ده‌كه‌ین، ئه‌م تاوانانه ببێته هۆیه‌ك كه توركیا زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش هه‌روه‌ها بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه كه لای داعش ده‌ست به‌سه‌رن".
سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "ئێستا داوایه‌كمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی توركیا بۆ هاتووه، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك سه‌ردانی توركیا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری ئه‌و تاوانانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر توركمانه‌كان ئه‌نجامی داون، توركیا‌و وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی ئه‌و وڵاته لێی ئاگاداربێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای توركمانه‌كانه‌وه بێ".