به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین له كوێستانه‌كانی به‌دلیس
كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین له كوێستانه‌كانی قه‌زای خیزان-ی پارێزگای به‌دلیس ده‌ستی پێكردووه كه سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.
Bitlis
به‌دلیس – AA
كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هه‌نگوین له كوێستانه‌كانی قه‌زای خیزان-ی پارێزگای به‌دلیس ده‌ستی پێكردووه كه سێ هه‌زار مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.
پوره هه‌نگه‌كان له وه‌رزی به‌هاردا بردراونه‌ته چیا به‌رزه‌كانی خیزان كه به گژوگیای زۆر و زه‌وه‌ند به ناوبانگه و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سروشتی و بێبه‌كارهێنانی هیچ ماده‌یه‌كی سه‌ربار به‌رهه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌نگه‌وانانی خیزان، سه‌یدخان ئێكینجی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ٣٥٠ هه‌نگه‌وان له‌و قه‌زایه به‌رده‌وام هه‌نگه‌وانی ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌هۆی هه‌لومه‌رجی كه‌شوهه‌واوه به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین ئه‌مساڵ زیاد ده‌كات. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ سێ مانگ باران نه‌باریوه شیله‌ی سه‌ر گژوگیاكان ماوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش زۆر باشه بۆ زیادكردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان. هه‌نگوینی خیزان زۆر به‌ناوبانگه و له ئێستاوه داواكاری زۆری له‌سه‌ره".
سه‌یدخان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری هه‌نگه‌كان ساڵی رابردوو به‌رهه‌میان كه‌م بووه. گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان بگاته یه‌ك تۆن. پوره هه‌نگه‌كانمان زۆر دوورن له هه‌ر شتێك كه ماده‌ی كیمیایی تیادا بێت. هه‌موو كه‌س بێ هیچ شك و گومانێك ده‌توانێت هه‌نگوینی ئێمه بخوات".
هه‌نگه‌وان ئایدن گولماك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له باوكیه‌وه فێری هه‌نگه‌وانی بووه و گوتی: "دوای به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین هه‌نگه‌كان ده‌به‌ینه‌وه ناوچه گه‌رمه‌كان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن