ژيان

ھەڵەبجە.. پێشانگای ساڵانەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان

- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە پێشانگای ساڵانەی خۆی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە لەژێر ناونیشانی (پاییزی ھەڵەبجە) کردەوە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 17.10.2019 - نوێکردنەوە : 18.10.2019
ھەڵەبجە.. پێشانگای ساڵانەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری ھەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە پێشانگای ساڵانەی خۆی بۆ بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی لەژێر ناونیشانی (پاییزی ھەڵەبجە) کردەوە .

لە پێشانگاکەدا چەندین بەروبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی و بەرھەمەکانیان نمایش کرابوون، دیارترینیان ھەنار و گوێز بوو کە ناوچەکە لەو دوو بەرھەمەدا ناوبانگی خۆی ھەیە و ھەنار و گوێزی ھەڵەبجە و ھەورامان رەوانەی شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان و عێراقیش دەکرێت.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی کە لە کردنەوەی پێشانگاکەدا ئامادەبوو ، باسی لە گرنگی کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە کرد بۆ ساغکردنەوەی بەروبوومی جووتیاران لە ھەرێمی کوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی لە گوتەیەکدا بۆ بەشداربووانی پێشانگاکە گوتی:" سیاسەتی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەیە بازاڕی میللی لە ھەموو شارەکان دروست بکەین و ئێستا خەریکی ئەوەین تاوەکو بتوانین ئەوە بکەینە نەریتێکی بەردەوام و پاڵپشتیکردنی جووتیارانی ھەرێم ، ئەم پارێزگایەش دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک بەروبوومی کشتوکاڵی لە دیارترینیان ھەنار و گوێزی ھەورامانە".

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد، ساغکردنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی ئەرکی وەزارەتی کشتوکاڵە و ستراتیجمان ئەوەیە ھەرێمی کوردستان بکەینە ناوەندێک بۆ ھەناردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان.

سەرپەرشتیارانی پێشانگاکە ئامانجی کردنەوەی ئەو پێشانگایانە دەگێڕنەوە بۆ نیشاندان و نمایشکردنی بەروبوومی جووتیارانی ناوچەکە و ھەوڵی ساغکردنەوەی راستەوخۆی ئەو بەروبوومانەیە بە کڕیاران. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın