Muhammet Kurşun
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له شاری كه‌ره‌ج باکووری ئێران فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنان كه‌وته خواره‌وه و مامۆستا و خوێندكاره فڕۆكه‌وانه‌كه به سه‌لامه‌تی رزگاریان بوو.
به پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی ئێران، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ره‌ج ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌لبورزی ئێران، فڕۆكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنان كه ویستوویه‌تی به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له فڕۆكه‌خانه‌ی په‌یام بنیشێته‌وه، نه‌یتوانیوه نیشثنهوه ئه‌نجامبدات و كه‌وتووته خواره‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه رووداوه‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه روویداوه و هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ناو فڕۆكه‌كه، مامۆستا و خوێندكاره‌كه به سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه.