Hemin Hüseyin
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
هەولێر- AA
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە بە هۆی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆی تورکیاوە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور و باران دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەورەتریشقە، هەروەها خێرایی با بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات.
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ١٤ پلە و نزمترین پلەش ١١ پلە دەبێت، هەروەها لە شارەکانی سلێمانی بەرزترین پلە ١٢ پلە و نزمترین پلە ٧ پلە دەبێت و لە کەرکووک بەرزترین پلە ١٧ پلە و نزمترین پلە ١٣ پلە و لە شاری دهۆکیش بەرزترین پلە ١٢ پلە و نزمترین پلەش ٦ پلە دەبێت.
خێرایی با بە گشتی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ٢٠ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینینیش ٨ کیلۆمەتر دەبێت.