Mohammed Baqi Hussein
26 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2017
ئورفا - AA
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه له شارۆچكه‌ی بیرهجكی سەربە پارێزگای ئورفا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و مشتومڕه‌ی له گوندی مه‌زرای سه‌ربه شارۆچكه‌كه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا به‌هۆكارێكی نه‌زانراو سه‌ریهه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا شه‌ڕی چه‌كداریی لێكهوتهوه.
سه‌ره‌نجام له شه‌ڕه‌كه‌دا، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
له‌سه‌ر هه‌واڵدانی هاووڵاتییان، هێزی زۆری جه‌ندرمه گه‌یشته شوێنه‌كه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له گونده‌كه و نه‌خۆشخانه‌ش رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرته‌به‌ر.